بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکی بەپەلەدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان نووسی: هیچ بڕگەیەک لە مافی نێودەوڵەتی ئیزن ناداتە هیچ دەوڵەتێک تا لەژێر ناوی مافی مرۆڤ یان بە بیانووی پاڵپشتی لە خەڵک، هەوڵ بدات بۆ هاندان بە توندوتیژی، ناسەقامگیری کۆمەڵگاکان یا ئەندازیاری کردنی ئاژاوە.
نوێنەری هەمیشەیی ئێران وتیشی: ئاوەها پاگەندەگەلێک بەلاڕێدا بردنی ئاشکرای مافی نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار و ناتوانرێت وەکوو ئامێرێک بۆ پاسەوانانی زۆرەملێ، هەڕەشە یان سیاسەتی دەستێوەردانانە کەڵکوەربگیردێت.
Your Comment